ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی گرێبەستی ناوەڕاستکارێکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەوڵەکانی مانچێستەر سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بەهرەمەندێکی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییە ئامادەکارییەکان پێشکەشی کردووە، مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە گرێبەستی جەیمس ماکاتی نوێبکاتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، جیا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بلوو موون دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ یاریزانەکە لە تیپی یەکەم یاریی بکات و پێپ گواردیۆلا زۆر بە ئاستە بەرزەکەی دڵخۆشە.

ناوەڕاستکارە تەمەن 21 ساڵانییەکە لە گەشتەکەی ئەمریکا بەشداری 3 یاریی دۆستانەی کرد، 2 گۆڵی دروستکرد و گۆڵێکیشی کرد.

جەیمس بەرهەمی ئەکادیمیای مانچێستەر سیتییە، لەسەرجەم پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی ئاستی لاوان بەشداری 171 یاری کردووە، 60 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 37 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button