ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کیێزا پەیوەندی بە گەورەیەکی ئیتاڵیا دەکات

بەرزی مووچەکەی کێشەی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان نیازی گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزا، یاریزانی یوڤێنتوسی هەیە.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فالی رەمەدانی، بەڕێوەبەری کارەکانی کیێزا، خەریکی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکە بۆ دۆخی ئێستای یاریزانە ئیتاڵییەکە، دوای ئەوەی تیاگۆ مۆتا ناوی کیێزای لە لیستی فرۆشتن دانا.

رەمەدانی کیێزای پێشکەشی چەندین یانەی ئەوروپی کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ئەیسی میلان گرنگی بە یاریزانەکە داوە و خەریکی گفتوگۆکان دەستپێدەکەن.

بەر لە میلان، کیێزا پێشکەشی رۆما کرابوو، بەڵام یانەکەی پایتەخت ئۆفەرەکەی رەتکردەوە بە بیانووی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ماتیاس سۆلێ.

ئێستا میلان تاکە گرنگیپێدەرە بە کیێزا، رۆژنامەکە دەڵێت، میلان ئامادەیە لەپێناو گواستنەوەی کیێزا، دەستبەرداری ئەلێکسیس سەیڵمەیکەرس ببێت، چونکە مووچەی ساڵانەی کیێزا بەرزە.

پێشتر ناپۆلی و لازیۆ داوای زانیاریی پێویستییان لەبارەی کیێزا کردبوو، بەڵام بەرزی مووچەکەی، رێگری سەرەکیبوو لە دەستپێنەکردنی گفتوگۆکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button