یوسف فۆفانا تەنیا یانە دڵخوازەکەی خۆی لە ئیتاڵیا دەوێ
یاریگا –
یوسف فۆفانای فەڕەنسی ئامانجەکەی نەگۆڕیوە و بە ڕوونی ماوەتەوە قۆناخی داهاتوو روودەکاتە کام یانە.
مانگی رابردوو جیانلوکا دیمارزیۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدرید هاوشانی ئەیسی میلان چاویان لە گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەیە. بەڵام مۆناکۆ ئامادە نییە بەو بڕە پارەیەی کە دیاریکردووە دەستبەرداری ئەستێرەکەیبێت و داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
ئێستا و بە گوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، خواستی لەپێشینەی فۆفافان روونە؛ یانەکەیشی دەزانێ کە یوسف دەیەوێ یاری بۆ میلان بکات.
🔴⚫️🇫🇷 Youssouf Fofana’s priority, still clear: AS Monaco know that he wants to join AC Milan.
No talks with West Ham in recent days, no proposal from Man United so far.
Still no agreement AC Milan-Monaco. ⤵️ https://t.co/u9GITFhTgg
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 6, 2024
یانەی وێستهامیش لەو یانانە بوو دەنگۆ هەبوو لە یاریزانەکە چووبێتە پێشەوە، بەڵام رۆمانۆ رەتیدەکاتەوە و نووسیویەتی لەم ماوەیەدا هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە نەکراوە و مانچێستەر یونایتدیش هیچ گرێبەستێکیان پێشکەشی نەکردووە.
لە ئێستاشدا رێککەوتنێک لەنێوان میلان و مۆناکۆدا لەگۆڕێ نییە. تەنها خواستی خودی یاریزانەکەیە.