ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرگریکارێکی ئینتەر میلان ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و مان یونایتدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

دەمفرێس ئامادە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان نوێبکاتەوە و دەیەوێت بچێتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد.

داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی لە ماڵپەڕی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، دێنزیل دەمفرێس بەرگریکاری هۆڵەندی ئامادە نییە لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان هیچ دانوستانێک بکات، تاوەکو کۆتایی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان چاوەڕێ دەکات.

بەرگریکارە 28 ساڵانەکە دەیەوێت بچێتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخ راهێنەری هاونیشتیمانی یاریی بکات، بەڵام رۆیشتنی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە پەیوەستە بە شکستهێنانی چوونی وان بیساکا بۆ وێستهام یونایتد.

ئینتەر میلان دەیەوێت دەمفرێس لەگەڵ بەرگریکارەکەی مانچێستەر یونایتد بگۆڕێتەوە، بەڵام شەیتانە سوورەکان مەزراویان دەوێت.

دەمفرێس کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 24 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2021 لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە بەرامبەر 14 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button