ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی پیسکردنی ژینگە هێرشکرایە سەر ڤێلایەکەی مێسی

رێکخراوێکی ژینگەپارێزان هەڵیانکووتایە سەر ڤێلایەکەی

Yariga App

یاریگا –

لە ئیسپانیا لە دوورگەی ئیبیزا چەند چالاکوانێکی ژینگە وەکو بەشێک لە هەڵمەتێکیان لەدژی ئەو کەسانەی بڕوایان وایە ژینگە پیس دەکەن، هێرشیان کردە سەر ڤێلایەکەی مێسی.

گرووپی فوتۆرۆ ڤێجیتیالی ئیسپانی، کە رێکخراوێکی بواری ژینگەپارێزین، هێرشیان کردە سەر ڤێلاکەی لیۆنێل مێسی لە دوورگەی ئیبیزا و زیانێکی زۆریان پێگەیاندووە، وەکو لە وێنە و ڤیدیۆیەکان دەردەکەوێت کە رێکخراوەکە بڵاویانکردووەتەوە، چالاکوانەکان داوای یارمەتیدانی هەسارەی زەوی دەکەن.
The home was covered in black and red paint
چالاکوانەکان لە کەمپەینێکیاندا دەوڵەمەندەکان بە بەرپرسیار لە پیسکردنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا دەزانن و بڕوایان وایە کەسایەتییە سەرمایەدارەکان هۆکارێکی گەورەی پیسبوونی ژینگەن.
بەهای ئەو ڤێلایەی لیۆ مێسی 11 ملیۆن یۆرۆیە، ساڵی 2022 کڕیویەتی و هەمیشە لەوێ پشووی هاوین بەسەردەبات، ئەو لە هاویندا بەخۆی و خێزانەکەی و هەندێجار هاوڕێکانیشی دەگەڕێنەوە ئەو دوورگەیە و لەو ماڵەدا پشووەکەیان بەسەردەبەن.
The vandals posed outside the property
ئەو ڤێلایەی چالاکوانەکان هێرشیان کردووەتە سەری ساڵی 2022 مێسی بە 11 ملیۆن یۆرۆ کڕیویەتی و لە پشووی هاوینەدا هەمیشە لیۆ و خێزانەکەی لەگەڵ دۆستەکانی سەردانی دەکەن و لەوێ دەمێننەوە.
پێشتر چەند جارێک مێسی لە فەڕەنسا بەوە تۆمەتبارکرابوو، بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە بەرکارهێنانی فڕۆکە تایبەتەکەی دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە و داواکرابوو گەشتە زیادەکانی کەم بکاتەوە، بۆ ئەوەی چیدیکە ژینگە پیس نەکات.
گرووپی فوتورۆ ڤێجیتاڵ ئاماژەیان بە راپۆرتی ئۆکسفام لە ساڵی 2023 کردووە، کە دەریخستووە دەوڵەمەندترین 1%ـی دانیشتووانی جیهان دەبنە هۆی دەردانی کاربۆن، کە هاوتایە لەگەڵ ئەو کاربۆنەی لەلایەن هەژارترین دوو لەسەر سێی مرۆڤایەتییەوە بەرهەمی دەهێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button