ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید پاڵەوانێكی جیهانی گواستەوە ریزەكانی

شۆڕشی ئاتلێتی بەردەوامە...

Yariga App

یاریگا

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

جولیان ئالڤارێز لە هاوینی ساڵی 2022 بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ریڤەر پلەیتەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

هەژماری فەرمی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی جولیان ئالڤارێزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی جولیان ئالڤارێز 75 ملیۆن یۆرۆ و 20 ملیۆن گۆڕانكاری بە یانە ئینگلیزیەكە داوە ،ئەستێرەكەی تانگۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو ساڵی 2029 پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە دەكات.

لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، ئاتلێتیکۆ مەدرید تاوەکو ئێستا رۆبن لۆ نۆرماند، بەرگریکاری ئیسپانیا و ئالێکساندەر سۆرلۆس، هێرشبەری ڤیاڕیال و جولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئەرجەنتینی گواستووەتە.

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 54 یاریدا كرد، 19 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو. هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە، لەگەڵ تانگۆ نازناوی كۆپا ئەمێریكای بردەوە و دوو گۆڵی لە پاڵەوانیەتیەكەدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button