بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

سەرهەنگ موحسین دەچێتە قوە جەوییە؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

قوە جەوییە بەهێزەوە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە کوردەکە هاتووەتە سەر هێڵ

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەوەی سەرهەنگ موحسین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەجەف نوێکردووەتەوە، بەڵام یانەی قوە جەوییە لەپێناوی گواستنەوەی گۆڵپارێزە کوردەکە هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت نەجەف رازی بکات دەستبەرداری بێت.

سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی نەجەف لە بەرنامەی درێسینگ رووم لە تۆڕی وەرزشی یاریگا کە بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە، لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’یانەی قوە جەوییە داوای منیان کردووە و دەستەی کارگێڕی جەوییە پەیوەندییان بە منەوە کردووە، بەڵام من پێم گوتوون ئەوان پێویستە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی نەجەف قسە بکەن، ئەم بابەتە پەیوەستە بە نێوان کارگێڕی هەردوو یانەکە، چونکە من گرێبەستەکەم نوێکردووەتەوە و ئێستا من موڵکی یانەی نەجەفم’.

هەروەها گۆڵپارێزە کوردەکە دەشڵێت :’من بە یانەی نەجەفم گوتووە دەمەوێت لە یانەکە بمێنمەوە، چونکە لەو یانەیە رێزێکی زۆرم لێ دەگیرێت، بەڵام ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە سەر هەردوو یانە، من تاوەکو پێش ئەم بەرنامەیەش لەلایەن قوە جەوییە پەیوەندیم پێوە کرا، بەڵام من تۆپەکەم خستووەتە گۆڕەپانی هەردوو یانەکە’.

سەرهەنگ موحسین لەبارەی چوونی بۆ جەوییە دەڵێت :’بە بڕوای من ئەستەمە هەردوو یانە بگەنە رێککەوتن، چونکە ئەستەمە راهێنەری گۆڵپارێزان دەستبەرداری من بێت، یانەکەمان تەنیا سێ گۆڵپارێزی هەیە و ئێستاش لە عێراق ژمارەی گۆڵپارێزان کەمن’.

بەرنامەی درێسینگ رووم بەرنامەیەکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگایە، کە تیایدا یاریزانانی کوردستان و عێراق چیرۆکی ژیانی خۆیان و یادگارییەکانیان لەگەڵ درێس و کەلوپەلەکانیان دەگێڕنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button