ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید جێبەجێکاری یەکەمی لێدانی سزای بۆ وەرزی نوێ دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە خۆی یەکلایکردووەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی جێبەجێکارانی تۆپە راوەستاوەکان لەنێویشیاندا لێدانی سزا.

مەدرید کە ئێستا پڕە لە یاریزانی سوپەرستار بەتایبەت دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ و ئێندریک، هێڵی پێشەوە و ناوەڕاستی یانەکە لە گونجاوترین ئەو یاریزانانەی تێدایە لێدانی سزا جێبەجێ بکات. بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ڤینیسیۆس جونیۆر وەک ژمارە یەک دەمێنێتەوە بۆ جێبەجێکردنی لێدانە سزاکان.

لە زانیارییەکانی مارکادا هاتووە کە هەموو پێگەکانی تۆپە وەستاوەکان یاریزانی بۆ دیاریکراوە لەلایەن دەستەی راهێنەرایەتی مێرەنگییەوە. بە جۆرێک ناوی ئاردا گولەریش هاتووە.

راپۆرتەکە دەڵێ، دوای رۆیشتنی تۆنی کرۆس، لوکا مۆدریچ لێدانەکانی گۆشە “کۆڕنەڕ” جێبەجێ دەکات ئەگەر ئەفسانە کڕواتیەکە لە یاریدا بوو. بەڵام لە بوونی گولەردا، ئەوا ئەگەری هەیە لاوە تورکیەکە جێبەجێی بکات. ئەوە و هەروەها هەندێ لێدانی راستەوخۆ بەگوێرەی مەودای دووری شوێنی فاوڵەکە لە گۆڵەوە.

بۆ لێدانی راستەوخۆی نزیک مەودا، کیلیان ئێمباپێ دەستنیشانکراوە. داڤید ئالابا و مۆدریچیش بۆ (تۆپە وەستاوەکان) و هاوکات بۆ لێدانی راستەوخۆیش لە بژاردەکان دەبن.

هەرچی جود بێڵینگهامە، دانراوە بۆ ناو بۆکس لە کاتی لێدانەکانی گۆشە. لێدانی راستەوخۆیش ئەگەری هەیە.

ریزبەندی جێبەجێکارانی لێدانی سزایش کە سەرەکیترینیانە، بەم شێوە دیاریکراون: ڤینیسیۆس، ئێمباپێ، مۆدریچ، رۆدریگ و بێڵینگهام. هەرچی ڤینی و کیلیانە، ئەشێ ببنە جێگرەوە (بەدیل) بۆ جێبەجێکردنی لێدانەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button