ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ لایپزیگ ئامادەیە دەستبەرداری دانی ئۆلمۆ بێت

دوا پەرەسەندنەکانی گواستنەوەی ئۆلمۆ ئاشکرا دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئەمڕۆ هەوڵی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ دەدات.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا گەشتی لایپزیگ دەکات و گواستنەوەی ئۆلمۆ یەکلاییدەکاتەوە.

ئۆلمۆ، ئامانجی سەرەکی هانزی فلیک، راهێنەری نوێی بارسێلۆنایە و تاوەکو ئێستا دوو ئۆفەر پێشکەش بە یاریزانی ئیسپانییەکە کراوە و وەڵامی ئۆفەری دووەم نەدراوەتەوە.

مارسێل شافەر، بەڕێوەبەری وەرزشی لایپزیگ لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئۆلمۆ دەڵێت

دانی یاریزانێکی زۆر باشە و شوێنێکی تایبەتی لای ئێمە هەیە، بەڵام ئامادەین گفتوگۆ بکەین و ئۆلمۆ بەهایەکی تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر تاوەکو پێنجشەممە رێککەوتین، ئەوا لاریمان نابێت، ئەگەرنا دەبێ مەشقەکانی لەگەڵ یانەکە دەستپێبکاتەوە و جارێکی دیکە دەبێتەوە یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەکەمان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس بێت، لایپزیگ ئامادەکاری بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئۆلمۆ کردووە و گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵ راین شێرکی، ئەستێرەی فەڕەنسی دەستپێکردووە.

پێشتر رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردبووەوە، ئۆلمۆ لەگەڵ ئاندی بارا،-ی بەڕێوەبەری کارەکانی لە زەگرێب، پایتەختی کڕواتیا کۆبوونەوە و ئێستا لە لایپزیگن.

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێی بەبڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی پەیوەست بە بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لە شەش ساڵی داهاتوو ئامادەکردووە و وەڵامی کۆتایی وەرنەگرتووە.

دانی ئۆلمۆی 26 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2020 بە بەهای 29 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی دینامۆ زاگریبەوە پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

دانی ئۆلمۆ لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بووە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە و نازناوەكەشی لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button