ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەچێتە بارسێلۆنا؟ نیکۆ ویڵیامس بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆیدا.

کەمێک بەر لە ئێستا، یانەی ئاتلێتک بیلباو پۆستێکی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ویڵیامس باس لە داهاتووی خۆی دەکات.

ویڵیامس لە ڤیدیۆکەدا، باس لە پەرۆشی خۆی بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو دەکات و سڵاو بۆ هاندەرانی یانە باسکییەکە دەنێرێت.

لەماوەی رابردوودا، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرەکەی بیلباوییان دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا، پێدەچێت بۆ وەرزێکی دیکەش لە یانەکەی بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button