ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی و ئاتلێتکۆ مەدرید لەسەر گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز رێککەوتن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کەمێک بەر لە ئێستا، مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئالڤارێز بەبڕی 81 ملیۆن پاوەند (95 ملیۆن یۆرۆ) رێککەوتن.

لە چەند رۆژی رابردوودا، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە پێشکەوتنی بەرچاوییان بەخۆیانەوە بینی و ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی ئۆفەرەکەی ئاتلێتیکۆی پەسند کرد.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بڕی 64 ملیۆن پاوەند (75 ملیۆن یۆرۆ) وەک بەهای جێگیر بە مانچێستەر سیتی دەدات و بڕی 17 ملیۆن پاوەند (20 ملیۆن یۆرۆ) دیکەش وەک پاداشتی بردنەوەی نازناو و دەستکەوتەکان لەنێو گرێبەستەکەدا دەبن.

مانچێستەر سیتی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ساڵی 2022، ئالڤارێزی بەبڕی 14 ملیۆن پاوەند لە ریڤەرپلەیت گواستەوە و ئێستا قازانجێکی زۆری دارایی لە گواستنەوەکەی دەکات.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی سکای سپۆرتس بێت، ئێستا ئاتلێتیکۆ مەدرید خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ ئالڤارێز، تاوەکو لەسەر مەرجەکانی کەسی رێکبکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button