ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول شوێنگرەوەی ئالیسن بەیكەری دەستنیشانكردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە گواستنەوەی جیۆرجی مامارداشڤیڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی جۆرجیا و یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی نزیك دەبێتەوە.

مامارداشڤیڵ لە هاوینی ساڵی 2021 بە بەهای كەمتر لە ملیۆنێك پەیوەندی بە ڤالێنسیاوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 23 ساڵانەكە لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 ئاستێكی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی جۆرجیا پێشكەشكرد، توانیان قۆناخی كۆمەڵەكان ببڕن و لە قۆناخی شازدە بەرامبەر ئیسپانیا شكستیانهێنا و ماڵئاواییان كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی نزیكە لە گواستنەوەی مامارداشڤیڵ.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێكی بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە جۆرجیەكە پێشكەشكردووە و دەیەوێت بیكات بە شوێنگرەوەی ئالیسن بەیكەر.

لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی لیڤەرپوول و یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە.

جیۆرجی مامارداشڤیڵ

تا ئێستا لیڤەرپوول هیچ گرێبەستێكیان لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەنجام نەداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button