ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناپۆلی پێشنیازی نوێ بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین دەداتە چێڵسی

ناپۆلی بە ئاسانی دەستبەردار نابێت

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی نێوان چێڵسی و ناپۆلی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بەردەوامن.

پێگەی کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لە 48 کاتژمێری رابردوودا، چێڵسی و ناپۆلی گفتوگۆییان لەسەر شێوازی خەرجکردنی پارەکە کردووە، بەڵام رێککەوتنی کۆنکرێتی نەکراوە.

هەردوو یانەکە دەزانن، بڕیارێکی لەمشێوەیە پێویستی بەکاتی زۆرە، چونکە لەڕووی هونەری و داراییەوە وردەکاریی زۆری تێدایە و رەنگە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە، هیچ شتێکی فەرمی روونەدات.

بەگوێرەی دوا زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە بێت، چێڵسی نایەوێت زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین خەرج بکات، کەچی ناپۆلی داوای رۆمێلو لوکاکو و تریڤۆ چالۆبا یاخود سێسسارێ کاسادێی لەگەڵ 80-90 ملیۆن یۆرۆ کردووە.

ئەمە دوا پێشنیازی ناپۆلییە بۆ چێڵسی و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لەسەر گفتوگۆی زیاتری خاڵی پێشنیازکراو بکەن.

هەرچەندە دەنگۆی گرنگیپێدانی ئۆسیمین لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە زۆرە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە و تەنانەت هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە، نەبووەتە کاری لە پێشینەی لویس ئێنریکێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button