دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول ئیتاڵییەکی دەوێت و ئالڤارێز رکابەرێکی نوێی ئێمباپێیە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی ئینگلیزی، مانچێستەر یونایتد چیدیکە یاریزانێکی سانجێرمانی ناوێت و جولیان ئالڤارێز ماڵئاوایی دەکات…

ئاتلێتیکۆ مەدرید جواو فێلیکسی کردووەتە بەشێک لە ئۆفەرەکەی بۆ مانچێستەر سیتی، تاوەکو جولیان ئالڤارێز بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد سەرنجی خۆی لەسەر گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ نەهێشتووە و لە بژاردەکانی تێن هاخدا نەماوە – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول شکستی لە گواستنەوەی گلێسیۆن برێمەر، بەرگریکاری بەڕازیلی هێنا و گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 لەگەڵ بیانکۆنێری نوێکردەوە – فەرمی

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزا، یاریزانی یوڤێنتوس دەکات – میرەر

چێڵسی خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئیسپانی – سکای سپۆرتس

چێڵسی و گرێمیۆ لەسەر گواستنەوەی گابریێل مێک، یاریزانی 16 ساڵانی بەڕازیلی بەبڕی 20.5 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون – گڵۆبۆ

فولهام تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بژاردەی گواستنەوەی سکۆت ماکتۆمینای، یاریزانی مانچێستەر یونایتد نەبووە – سکای سپۆرتس

لێستەر سیتی زۆر لە گواستنەوەی دەیڤد داترۆ فۆفانا، یاریزانی چێڵسی بە خواستن نزیکە – فابریزیۆ رۆمانۆ

لیدز یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆناسان رۆو، پێشکەشی نۆرویچ سیتی بکات – تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button