زانیاری نوێ؛ بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئۆلمۆ یەكلاییبكاتەوە
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت بە زووترین كات گرێبەستی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یەكلاییبكاتەوە.
دانی ئۆلمۆی 26 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2020 بە بەهای 29 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی دینامۆ زاگریبەوە پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
لە ماوەی رابردوودا بارسێلۆنا دوو ئۆفەریان بۆ گواستنەوەی ئۆلمۆ پێشكەشی لایپزیگ كرد، بەڵام هەردوو ئۆفەرەكە رەتكرانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا دەیەوێت ئەم هەفتەیە گرێبەستی دانی ئۆلمۆ یەكلاییبكاتەوە.
🚨🔵🔴 Key day for Dani Olmo’s future.
After player and agent landed in Leipzig on Monday, Barça director Deco has also arrived — as MD reports.
Important meeting will take place today.
Barça, set to change terms of their bid to try reaching an agreement with RB Leipzig.
⏳🇪🇸 pic.twitter.com/8KixtMkYpa
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 5, 2024
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی گرنگ دەربارەی پەیوەندیكردنی ئۆلمۆ بە بارسێلۆناوە ئەنجام دەدرێت.
دانی ئۆلمۆ لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی ببێتە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە و نازناوەكەش لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.