ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتلێتیكۆ مەدرید لەگەڵ پاڵەوانێكی جیهان رێككەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە گواستنەوەی جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

جولیان ئالڤارێز لە هاوینی ساڵی 2022 بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ریڤەر پلەیتەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئالڤارێز لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، ئاتلێتیكۆ مەدرید بە رێژەیەكی زۆر نزیكە لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی جولیان ئالڤارێز.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاتلێتیكۆ لە قۆناخی كۆتایی یەكلاكردنەوەی گرێبەستەكەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكەدایە.

ئۆرنشتاین ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گۆڵكارەكەی تانگۆ دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەكانی یانە ئیسپانیەكەوە بكات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، مانچێستەر سیتی بەهای پێنج هێندە زیاتر لەوەی لە گواستنەوەی ئالڤارێز خەرجیكردووە دەست دەكەوێت. ئاتلێتیكۆ بە 70 ملیۆن پاوەند یاریزانەكە دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

جولیان ئالڤارێز

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 54 یاری كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

جولیان لەگەڵ تانگۆ توانی نازناوی كۆپا ئەمێریكا بباتەوە و توانی دوو گۆڵ لە پاڵەوانیەتیەكەدا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button