ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر و یۆڤی سەرقاڵی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانن

Yariga App

هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و یوڤێنتۆس کەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی دەیڤد فراتێسی و فێدیریکۆ کیێزا.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت، پاش ئەوەی تیاگۆ مۆتا رایگەیاند کەوا کیێزا لە پلانەکانیدا نیە و دەبێت بڕوات، ئینتەرمیلان بەرژدی کار لەسەر ئەوە دەکات ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، لە بەرامبەردا ئامادەن دەیڤد فراتێسی ناوەڕاستکار بدەنە یۆڤی.

سەرچاوەکە دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە قوڵبوونەتەوە و بەرەو ئەوە دەچێت، یۆڤی 10 ملیۆن وەربگرێت لە ئینتەر بۆ دەستبەرداربوون لە کیێزا.

یۆڤی هەوڵی بۆ گواستنەوەی تیون کووپمینەری ناوەڕاستکاری ئەتەلەنتا دەدا بەڵام فراتێسی بژاردەیەکی گونجاوترە بۆ یانەکە لەرووی داراییەوە.

دوێنێ بریکارەکەی کیێزا گەیشتنووە لەندەن تاوەکو ئەو یاریزانە پێشکەشی تۆتنهام و چێلسی بکات. توتۆ سپۆرت دەڵێت هیچ کامێک لە یانەکان ئامادە نەبوون گرێبەستی پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button