ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد ناوی بازرگانی ئۆڵدترافۆرد دەفرۆشێت

کۆمپانیاییەکی ئەمریکی ئامادەیە بیکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

سناپدراگۆن، سپۆنسەری رووی پێشەوەی مانچێستەر یونایتد، دەیەوێت مافی ناوی بازرگانی یاریگای ئۆڵدترافۆرد بکڕێتەوە.

دۆن مەکگێر، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای کوالکۆم (خاوەنی سناپدراگۆن) روونیکردووەتەوە، بەردەوام بەدوای دەرفەتی نوێدا دەگەڕێن.

مان یونایتد سەرنجی تەواوی لەسەر دروستکردنی یاریگایەکی نوێ لە نزیک ئۆڵدترافۆرد داناوە و پێشبینی دەکرێت، خەرجییەکانی بگاتە دوو ملیار پاوەند. مان یونایتد بژاردەی پارەدارکردنی پڕۆژەی زۆرە و یەکێک لە بژاردەکان، فرۆشتنی ناوی بازرگانی یاریگاکەیە بە کۆمپانیای سناپدراگۆن.

سناپدراگۆن لە سەرەتای حوزەیران/یۆلیۆی رابردوودا، گرێبەستێکی بۆ سپۆنسەریکردنی رووی پێشەوەی درێسی مانچێستەر یونایتد بۆ ماوەی سێ ساڵ و بەبڕی 225 ملیۆن دۆلار واژۆکرد.

سناپدراگۆن چیپ و پڕۆسێسەری جیاواز بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دروستدەکات. ساڵانە پڕۆسێسەر و چیپ بۆ نزیکەی سێ ملیار ئامێری مۆبایلی ژیر، کۆمپیوتەر، ئۆتۆمبێل، راستی خەیاڵی و چاویلکەی تەکنۆلۆجی.

بازاڕی گەورەی کۆمپانیای سناپدراگۆن لە چینە و گەورەترین بنکەی جەماوەری مان یونایتدیش لە چینە. بەگوێرەی داتای فەرمی، مان یونایتد نزیکەی 253 ملیۆن هەواداری لە چین هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button