ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی سیمۆنس گەڕایەوە یانەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندای گەڕایەوە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.

ماڵپەڕی یانەی لایپزیگ بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی گەڕاوەتەوە یانەکە و بۆ وەرزێکی دیکەش بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەکە دەکات.

هەردوو یانەی بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد هەوڵێکی زۆریان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان دەدا، بەڵام لاوە هۆڵەندییەکە بڕیاریدا لە لایپزیگ بمێنێتەوە.

سیمۆنسی تەمەن 21 ساڵ لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کردووە و یەک گۆڵی دروستکردووە.

لە دوو وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و لایپزیگی ئەڵمانی کردووە.

لە وەرزی رابردوو بە درێسی لایپزیگ لە 43 یاری بەشداری 25 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 20 یاریی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button