ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی شوێنگرەوەی گالاگێر دەستنیشان دەکات

یاریزانێکی دانیمارکی بووەتە ئامانجی بلووز

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و بەدوای شوێنگرەوەی کۆنۆر گالاگێر دەگەڕێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی چەند بژاردەیەکی دەستنیشانکردووە و مات ئۆڕایلی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی سێڵتک، یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکان.

لە ماوەی رابردوودا، ئاتاڵانتا زۆر هەوڵی گواستنەوەی ئۆڕایلی لە سێڵتکدا، بەڵام یانە سکۆتلەندییەکە ئامادەنەبوو دەستبەرداری خزمەتەکانی یاریزانە دانیمارکییەکە ببێت.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ئاتلێتیکۆ مەدرید و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی گالاگێر بەبڕی 34 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون.

سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئۆڕایلی پێشکەشی سێڵتک کردبوو.

ئۆرایڵی لە لەندەن لەدایکبووە، بەڵام هەڵگری وڵاتینامەی دانیمارکە. یاریزانە 23 ساڵییەکە کاروانی وەرزشی لەگەڵ فولهام دەستپێکرد و پاشان بووە یاریزانی ئێم کەی دۆنس. لە هاوینی ساڵی 2022 پەیوەندی بە سێڵتکەوە کرد و لەوساتەوە 91 یاریکردووە و خاوەنی 25 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button