ئه‌ڵمانیاگرنگترین

جارێکی دیکە کێشەیەکی ناوخۆیی بەرۆکی دۆرتمۆندی گرتەوە

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر کێشە لەناوخۆی یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرهەڵدادەتەوە و کار گەشتووەتە هەڕەشەی لەسەرکارلابردن.

دۆرتمۆند هاوینەکەی بە کێشە دەستپێکرد. ناوەڕاستی مانگی یۆنیۆ و دوای دوو هەفتە لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ بروسیا دۆرتمۆند و ئێدین تێرزیچ لەیەکتر جیابوونەوە دوای قووڵتربوونەوەی کێشەیەک کە بۆ ماوەیەک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و بەدیاریکراوی فیناڵی چامپیۆنزلیگ لە سەرەتای ئەو مانگە لەگەڵ ماتس هەمڵس کە دۆخەکە ئاڵۆزییەکانی گەیاندە بنبەست. هەر بۆیە  زۆر بە کوتوپڕی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کرد و دۆرتمۆندیش رەزامەندی پیشان دا و پاشان پۆستەکەیان بە نووری شاهینی ئەستێرەی پێشوویان بەخشی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ئێستا دۆخی ناوخۆیی یانەکە جێگر نەبووە و ئەم جارە نووری شاهین و سڤێن میسلینتاتی بەڕێوەبەر دووبەرەکیی کەوتووەتە نێوانیان و بە جۆرێک هەڕەشە لە پۆستەکەی سڤێن دەکرێت کە دووربخرێتەوە.

میسلینتات بە یانەکە نوێ نیە، ئەو مێژوویەکی دوورودرێژی لەگەڵ زەردەواڵەکاندا هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 کە وەک بەڕێوبەری دۆزرەوەی یاریزانان لەو یانەیە دەسەڵاتی ڕەهای هەبووە. هەر ئەو بوو توانی رۆبێرت لیڤاندپڤسکی، ئۆبامیانگ بگوازێتەوە. تا ساڵی 2017 لەو ئەرکەی مایەوە. ماوەی سێ مانگیشە پۆستە نوێیەکەی وەرگرتووە بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی بیڵد، ئێستا پەیوەندییەکانی لەگەڵ شاهین پچڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button