یاریگا –
محەمەد سەڵاح ستایشی مێسی دەکات و بە بەهرەیەکی خوایی دادەنێت و رێژەی سەرکەوتنیشی لە پرێمەرلیگ ئاشکرا دەکات، ئەگەر بچێتە یانەیەکی ئەو خولە.
محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی TNT Sportـی ئەرجەنتینی لەبارەی لیۆنێل مێسی دەڵێت :’ئەگەر لیۆنێل مێسی لە یانەیەکی پرێمەرلیگ یاریی بکات، دەبێتە گۆڵکاری خولەکە و ئەستێرەیەکی یەکەمی خولەکە دەبێت، ئەمە شتێکی سرووشتی و چاوەڕوانکراوە’.
هەروەها سەڵاح دەشڵێت :’تۆ باسی باشترین یاریزانی جیهان دەکەی، بچێتە هەر شوێنێک هەر یاریی تۆپی پێ دەکات، یاریی تۆپی پێ بۆ مێسی وەکو بەهرەیەکی خوداییە، بۆیە لە پرێمەرلیگ دەتوانێت هەمان ئەو شتانە بکات کە لە شوێنی دیکە دەیانکات، تەنانەت بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا ئاماری سەرنجڕاکێش و نایابی تۆمارکردووە، شانازییە بۆ من لە چەند یارییەک بەرامبەری یاریم کردووە، مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە’.
هێرشبەرە میسرییەکە دەشڵێت :’مێسی لە خولی ئەمریکی یان لە هەر کوێیەک یاریی بکات، لە گەورەیی ئەم یاریزانە کەم ناکاتەوە، دوورکەوتنەوەی لە خولەکانی ئەوروپا هیچ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر توانا و لێهاتوویی ئەو ئەفسانە ئەرجەنتینییە نابێت’.