ئیسپانیاگرنگترین

مۆرینیۆ سەرکردایەتی پلانێکی نهێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆندۆگان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گۆندۆگان، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، دانوستانێکی نهێنی ئەنجام دەدات نزیكه‌ لە جێهێشتنی یانه‌كه‌ی.

بارسا هەوڵدەدات چه‌ند یاریزنێكی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت، بەمەبەستی دابینکردنی نەختینەی دارایی، هەروەها بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ، رۆژنامه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، یانه‌كه‌ بیر له‌ فرۆشتنی گۆندۆگان ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریداوه‌ چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت له‌ نێوانیان ناوی گۆندۆگان هه‌یه‌، هەرچەندە یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ویستویەتی لەگەڵ هانسی فلیک بمێنێتەوە و کاربکات.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، پلانێکی نهێنی لەلایەن فه‌نه‌رباچێ و یاریزانه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆ ئەوەی یاریزانه‌كه‌ لەم هاوینەدا بچێتە خولی تورکیا و لەژێر سەرکردایەتی خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی یاریی بكات.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر داوای مۆرینۆ بەرپرسانی یانەی فه‌نه‌رباچێ دەستیان بە دانوستان لەگەڵ عیرفان گۆندۆگان، بریکاری یاریزانه‌كه‌ کردووە، بۆ ئه‌وه‌ی ئیڵكای درێسی یانه‌كه‌ بپۆشێت.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، بارسێلۆنا هیوادارە لە ئەگەری رۆیشتنی گوندۆگان بڕە پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ توركیه‌كه‌ ئاماده‌نیه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بداته‌ بارسێلۆنا كه‌ داوایی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button