سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ بۆ یاری جامی سوپەری سعوودیە ئامادەیە

مەشقەکانی دەستپێکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆنالدۆ مەشقەکانی لەگەڵ نەسڕی سعوودی دەستپێکردووە و پشووی هاوینەی تەواو بوو.

لە دوای بەڕێکردنی یۆرۆی 2024 بەبێ گۆڵ، رۆناڵدۆی خاوەنی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر لە پۆرتوگال مەشقەکانی لەگەڵ نەسڕ دەستپێکردەوە و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات.

رۆنالدۆ لە وەرزی رابردوودا، 50 گۆڵی لەگەڵ نەسڕ کرد، ئەمەش سەرەڕای نزیکبوونەوەی لە تەمەنی 40 ساڵی.

رۆناڵدۆ لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام، وێنەی شادبوونەوە بە بینینی هاوڕێکانی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی؛ شتێکی باشە کە گەڕاومەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نەسڕ بەرامبەر گرانادا یاری دەکات و دواتر لە 14ی ئەم مانگە، لە جامی سوپەری سعوودیە، رووبەڕووی تەعاون دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button