ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن داهاتووی کیمیچ یەکلاییدەکاتەوە

لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی نێوان جۆشوا کیمیچ و دەستەی کارگێڕی بایرن میونشن لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستییانپێکرد.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکان لەبارەی داهاتووی کیمیچ، بەڵام ئێستا گفتوگۆکانی مانەوەی لەژێر سەرکردایەتی ڤینسێنت کۆمپانی دەستیانپێکردووە.

ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزی میونشن لە سیۆلی پایتەختی کۆریای باشوور روونیکردەوە

جۆشوا یاریزانێکی گرنگی بایرن میونشنە و پێشبینی مانەوەی دەکەین.

فلۆریان روونیکردووەتەوە، بایرن ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر ئۆفەرە گەورەکان بکات، بەڵام پێدەچێت کیمیچ رای خۆی گۆڕیبێت و دەیەوێت لە ئالیانز ئارێنا بمێنێتەوە.

پاریس سانجێرمان یەکێکە لەو یانانەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کیمیچ دەکات و چاوەڕێی رووناکی سەوزی یاریزانە ئەڵمانییەکەیە.

میونشن دەیەوێت گرێبەستی کیمیچ بە کەمکردنەوەی مووچەکەی نوێبکاتەوە، چونکە مووچەی ساڵانەی ئێستای دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button