ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی ئەوروپا ململانێ لەسەر کۆمپێینەرس دەکەن

یانەیەکی ئیتاڵی نزیکترینە

Yariga App

یاریگا –

ئاتالانتا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی هێشتنەوەی تیون کۆپمێینەرس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ریزەکانی دەدات.

لوکا پێرکاسی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵییەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەڵوێستی یانەکەی لەبارەی دۆخی کۆمپێینەرس نەگۆڕاوە.

کۆپمێینەرس یاریزانێکی سەرەکی ئاتاڵانتایە و ئامانجی ئێمە پارێزگاریکردنە لە خزمەتەکانی تاوەکو لە تواناماندا بێت.

ئاتاڵانتا نایەوێت رێگە بەچوونە دەرەوەی کۆمپێینەرس بدات، بەڵام یوڤێنتوس بە هەموو شێوەیەک فشاری دروستکردووە و دەیەوێت بیکاتە جەنگاوەرێکی نوێی تیاگۆ مۆتا و لەلایەکی دیکەشەوە، لیڤەرپوول چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی پاڵەوانی وەرزی رابردووی یۆرۆپالیگ نەکردووە، لە بەرامبەردا ئاتاڵانتا ئامادەنییە بەکەمتر لە 55 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی کۆپمێینەرس بدات.

سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکان، بەڵام ئاتاڵانتا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە و بەگوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەری وەرزشی بێت، تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button