یاریگا –
تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە میانی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی بارسا كۆتایی هات.
هەردوو گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن پاو ڤیكتۆر لە خولەكەكانی 42 و 54 تۆمار كرا و تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید نیكۆلاس مارتینێز لە خولەكی 82 تۆماریكرد.
لە یارییەكەدا كارلۆ ئانچێلۆتی بۆ ماوەی 90 خولەك بەشداری بە تیبۆ كۆرتوا كرد.
🎙️ @thibautcourtois: “Hemos sido bastante competitivos”.#RealMadridOnTour | #ElClásico pic.twitter.com/jHHw4znLtL
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) August 4, 2024
لە دوای یارییەكە كۆرتوا گوتی:
ئێمە ركابەریمانكرد و بە دۆڕاندنەكە دڵخۆش نین، بەڵام ئەوە تەنیا ئامادەكاری پێش وەرزە و هیچ شتێك رووی نەداوە.
هەست دەكەم لە بارودۆخێكی باشدام، لە گۆڵی دووەم بێهیوا بووم، بەڵام باشترە ئێستا رووبدات وەك لە وەرزەكە و هەستێكی باشم هەیە.
یارییەكی گرنگ و سەرنجڕاكێشمان پێشكەشی هاندەران كرد، ئێمە حەز لە دۆڕان بەرامبەر بارسێلۆنا ناكەین، بەڵام ئەوەی گرنگە وەرزەكەیە.
ئاندری لونین؟
هەر كەسێك دەبێت ئەوە هەڵبژێرێت كە پێی وایە گونجاوە، ساڵی رابردوو یاری كرد و تێدەگەم كە دەیەوێت بەردەوام یاری بكات، دەبێت رێگای خۆی و ئەوەی باشترینە بۆی هەڵیبژێرێت.
وابڕیارە رۆژی 7 مانگ لە یارییەكی دیكەی ئامادەكاریدا ریال مەدرید رووبەڕووی چێڵست ببێتەوە.