ئیسپانیاگرنگترین

پاو ڤیكتۆر باس لە دوو گۆڵەكەی بەرامبەر ریال مەدرید دەكات

” دەڵێی لە بەهەشتدام ”....

Yariga App

یاریگا –

پاو ڤیكتۆر، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە دوو گۆڵەكەی بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە میانی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی بارسا كۆتایی هات.

هەردوو گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن پاو ڤیكتۆر لە خولەكەكانی 42 و 54 تۆمار كرا و تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید نیكۆلاس مارتینێز لە خولەكی 82 تۆماریكرد.


لە دوای یارییەكە پاو ڤیكتۆر گوتی:

دەمەوێت ئەم بردنەوەیە پێشكەشی هاندەران بكەم، ئەوان شایەنی ئەوەن.

ئەوەی ئەمڕۆ روویدا و كردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ریال مەدرید، یادگارییەكە تا كۆتایی ژیانم لە بیرم دەمێنێتەوە، ئەوە خەونێكە و بوو بە راستی، ئێستا من لە بەهەشتدام.

دایك و باوك، خێزانەكەم و هاوڕێكانم لە منداڵییەوە پشتگیریم دەكەن، ئەمەش خەونی ئەوانە، ئێستادا بیری خۆشەویستەکەم دەکەم چەند رۆژێکە لێی دوور بووم، بەڕاستی بیری دەکەم.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 7 مانگ بارسێلۆنا لە یارییەكی دیكەی ئامادەكاریدا رووبەرووی ئەیسی میلان ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button