ئیتاڵیاگرنگترین

راهێنەری یوڤێنتوس کۆتا قسەی خۆی کرد سەبارەت بە کێیزا

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس پەیامی خۆیان بە ڕوونی گەیاندە فێدێریکۆ کێیزا و لە ڕێگەی تیاگۆ مۆتای راهێنەرەوە ئەو یاریزانەیان سەرپشک کرد بە دوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت.

بۆ دووەم یاری دۆستانەی ئامادەکارییەکان بوو کێیزا و تیاگۆ دیالۆ بانگهێشت نەکرابوون کاتێ شەوی رابردوو بەرانبەر برێستی فەڕەنسی 2-2 یەکسان بوون.

مۆتای راهێنەر کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا سەبارەت بە کێیزا و لە لێدوانێکید کە فابریزۆ رۆمانۆ بەشێکی بڵاوکردووەتەوە، وتی

کێیزا و هەر یاریزانێکیتر کە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆمان بانگهێشت نەکرابێتن، بەشێک نین لە پرۆپەکەمان. ئێمە زۆر روون بووینە لەگەڵیاندا. پێویستە هەرچی زووە چارەسەرێکی نوێ و یانەیەکی نوێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە. لای ئێمەوە بڕیارەکە دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار لەو بارەیەوە بخوێنەوە:

یوڤی بە جارێ دەرگای بە ڕووی دوو یاریزانیدا داخست

 

بابەتی زیاتر

Back to top button