ئیتاڵیاگرنگترینیاریگا

میلان بە هەر نرخێک بێ ئەستێرەیەکی رۆمای دەوێ

Yariga App

 

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان بە توندی خواستی خۆی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی رۆما و دەیەوێ بە هەر نرخێک بێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

دوای رۆیشتنی ئۆلڤیە جیرو، رۆسۆنێری درک بە بۆشاییەکانی هێڵی پێشەوە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەیش دەنگۆ هەبوو کە نیازیان لە گواستنەوەی نیکلاس فلوکروگ هەبوو، بەڵام یاریزانە ئەڵمانییەکە روویکردە وێستهام و ئێستا میلان چاویان خستووەتە سەر تواناکانی تامی ئەبراهام لە یانەی رۆما.

سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان باس لەوە دەکەن میلان بە مەبەستی گواستنەوەی ئەبراهام پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختەوە کردووە. ئەو هێرشبەرە یەکێکە لەو بژاردانەی کە میلان دەیەوێ سێ هێرشبەری بۆ وەرزی نوێ هەبێت. پێشتر توانی ئالڤارۆ مۆراتا لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە. بە هەبوونی لوکا یوڤیچیش دەتوانن بۆشاییەکانی هێڵی هێرشبەری پڕبکەنەوە.

سەبارەت بە نرخی گۆڵکارە ئینگلیزیەکە، پێگەی تایم سپۆرت ئاشکرای کردووە کە رۆما داوای 21 ملیۆن پاوەند (زیاتر لە 24.5 ملیۆن یۆرۆ) دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەکەی.

ناوبراو دوای ئەو پێکانە دوورودرێژەی وەرزی 2022/23 لە ئەژنۆیدا تووشی هات کە بۆ ماوەی 285 ڕۆژ لە یاریکردنی دوورخستەوە، وەرزی رابردوو لەچاو وەرزەکانیتردا نەیتوانی ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button