ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤی بە جارێ دەرگای بە ڕووی دوو یاریزانیدا داخست

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس بەر لە یارییە ئامادەکارییەکەی داهاتوویان، دەرگای بانگهێشتکردنی بە ڕووی دوو یاریزانیدا داخست.

یوڤی بە راهێنەرایەتی تیاگۆ مۆتا کە ئەم ساڵ ئەرکەکەی پێسپێردرا، لە یەکەم یاریی دۆستانەی خۆیاندا 0-3 بە نۆرمبێرگ دۆڕان. لەو یارییەدا کە هەردوو یاریزان فێدێریکۆ کێیزا و تیاگۆ دیالۆ بانگهێشت نەکرابوون.

بۆ دووەم یارییشیان کە ئەمشەو بەرانبەر برێستی فەڕەنسیە، بە هەمان شێوە لەلایەن تیاگۆ مۆتاوە ئەو دوو یاریزانە بانگهێشت نەکراوە. کە ئەوە پەیامێکی روونە بۆ دەستبەرداربوونە لێیان لەم هاوینە.

فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دیالۆ کە زستانی ئەم ساڵ لە لیلی فەڕەنسیەوە گواسترایەوە، چاوەڕوان دەکرێ هەر لەم مانگە بە خواستن بنێردرێتە دەرەوەی خانمە پیرەکە.

هەرچی سەبارەت بە کێیزایە، هەڵوێستی یوڤێنتوس لەبارەی ناوبراوەوە روونە و وەک لە مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵەوە پلانیانە، مەبەستیان فرۆشتنیەتی لەم هاوینە.

کێیزا کە ساڵی 2022 لە فیورێنتیناوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە یەکێک لە رەگەزە دیار و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە سێریائەی لە 33 یارییدا توانی 9 گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

بۆ خوێندنەوەی زیاتر سەبارەت بە ئاماژەکانی کۆتاییهاتنی پەیوەندی نێوان یوڤی و یاریزانەکەی، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

بریار لەسەر داهاتووی کیێزا لە دەگاتە قۆناخی یەکلاکەرەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button