ئه‌ڵمانیایاریگا

بایەرن ماوەی دوورکەوتنەوەی نۆیەری گۆڵپارێزی ڕاگەیاند

یاریگانێت- یانەی بایەرن میونشن بە فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ڕاگەیاند کە لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر فۆرتونا دۆسڵدۆف تووشی هات.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکەیان، پێکانەکە لە لاقیدایە و بەوهۆیەوە گۆڵپارێزەکەیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بەوەش دوو یاری داهاتوویان بەرامبەر ڤێردەبرێمەن و نۆرنبێرگ ناتوانێت بەشداریی بکات.

باڤارییەکان بە جیاوازی خاڵێک لە دۆرتمۆندەوە دوورن و پێشەنگیان گرتووە، ئەوە لە کاتێکدایە بۆندسلیگا تەنها 5 هەفتەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button