ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ڤیتۆر رۆکێ بووەتە سەر ئێشە بۆ بارسێلۆنا

دوو ئۆفەری فەرمی پێشکەشکراون

Yariga App

یاریگا –

هەڵوێستی بارسێلۆنا لەسەر ڤیتۆر رۆکێ نەگۆڕاوە و ئامادەیە لەم مێرکاتۆیەی یاریزاناندا دەستبەردارببێت.

رۆژنامەی سپۆرت روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت و گفتوگۆ لەسەر چوونە دەرەوەی رۆکێ بکات، بەڵام پڕۆسەکە ئاڵۆزە.

لازیۆ و هیلال ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی بارسا کردووە، بەڵام یانە کاتالونییەکە ئۆفەرەکەی لازیۆی رەتکردووەتەوە و داوای زیادکردنی کردووە، کەچی ئۆفەرەکەی هیلال لەسەر مێزی گفتوگۆ جێهێڵدراوە.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت رایدەگەیەنێت، ئۆفەرەکەی لازیۆ نەیتوانی بارسا رازی بکات، چونکە یانەکەی پایتەخت ئامادەیە  20 ملیۆن یۆرۆ بۆ خاوەندارێتی 50%ی مافەکانی یاریزانەکە خەرج بکات و لە داهاتوودا، گفتوگۆ لەسەر 50%ی دیکە بکرێت. بەڵام بارسێلۆنا ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و بەهای یاریزانەکەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و لازیۆ لەم بڕە پارەیە دوورە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسا ئامادەیە لەگەڵ هیلال رێکبکەوێت و یانە سعوودییەکە لاری لە خەرجکردنی 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ شیرینییەکان نییە، بەڵام کێشە سەرەکییەکە رازیکردنی رۆکێیە، چونکە ئامادەنییە لەم کاتەدا لە خولی سعوودی یاری بکات.

ئۆفەرەکەی هیلال بەشێکی زۆر لە کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا جارەسەر دەکات، بەو پارەیە دەتوانێت پەرە بە ئۆفەرەکانی نیکۆ ویڵیامس و دانی ئۆلمۆ بدات، بەڵام دەبێ دەستەی کارگێڕی بارسا چاوەڕێی تەواوبوونی گەشتی ئامادەکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت، تاوەکو کەیسەکە لەگەڵ رۆکێ یەکلاییدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button