ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

کارەساتێکی دیکە لە ئۆڵێمپیادی پاریس؛ لە گوندی ئۆڵێمپی قەیرانی ئاو و خواردن هەیە

کەموکوڕییەکانی میوانداریکردنی ئۆڵێمپیادی پاریس بەردەوامن

Yariga App

یاریگا –

لە گوندی ئۆڵێمپی قەیرانی ئاو و خواردن هەیە و کارەساتێکی دیکە لە ئۆڵێمپیادی پاریس دروستبووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کەموکوڕییەکان لە میوانداریکردنی ئۆڵێمپیادی پاریس بەردەوامن، لە گوندی ئۆڵێمپی وەرزشوانان کێشەی دەستکەوتنی ئاوی خواردنەوە و خواردنیان هەیە، تەنانەت بەشێکیان گەرماوی پێویستیشیان نییە بۆ ئەوەی خۆیان بشۆن.

وەرزشوانەکان لە گوندی ئۆڵێمپی گلەییان لە کەمی گۆشت و هێلکە هەیە، لەکاتێکدا ئەو دوو خواردنە بۆ سیستەمی خۆراکی وەرزشوانان زۆر پێویستە، تەنانەت بەشێک لە وەرزشوانەکان لە چێشتخانەکانی ناوی گوندی ئۆڵێمپی بەهۆی قەرەباڵخی و نۆرەگرتنەوە ماوەیەکی زۆریان پێویستە تاوەکو خواردنیان بەردەکەوێت.

کوکو گوف خانمە تێنسزانی ئەمریکی رەخنەی لە خزمەتگوزارییەکانی ناو گوندی ئۆڵێمپی گرتبوو، رایگەیاندبوو بە 10 وەرزشوان تەنیا دوو گەرماویان هەبووە، پێشتریش دوعا غەباشی خانمە وەرزشوانی میسری رەخنەی توندی لە سیستەمی فێنککەرەوەی ناو ژوورەکانی گوندی ئۆڵێمپی گرتبوو، تەنانەت ئۆڵێمپیادی ریۆی زۆر بە باشتر و رێکخراوتر لە ئۆڵێمپیادی ئەمساڵ دانابوو.

رۆژی 26ـی مانگی رابردوو ئۆڵێمپیادی پاریس بە بەشداریی زیاتر لە 10 هەزار وەرزشوان لە 206 وڵاتی جیاوازەوە دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی 11ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button