ئیسپانیا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا

کاتی کلاسیکۆی زەوییە

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییە دۆستانەکانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بڵاودەکرێتەوە.

درەنگانی ئەمشەو کاتژمێر 2:00 بەکاتی هەولێر، کە دەکاتە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە ئەمریکا و لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕوو دەبنەوە.

هەفتەی رابردوو ریال مەدرید لە یەکەم یاریی دۆستانەی ئەم هاوینە 1-0 بە ئەیسی میلان دۆڕا، بارسێلۆناش بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە مانچێستەر سیتی بردەوە، کلاسیکۆش دەبێت بە دووەم یاریی ئامادەکاریی هەردوو گەورەکەی ئیسپانیا بۆ وەرزی نوێ.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی کلاسیکۆ بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس؛

پێکهاتەی ریال مەدرید

گۆڵپارێز؛ کۆرتوا

بەرگریکاران؛ ڤاسکێز، رودیگەر، میلیتاو، فران گارسیا.

ناوەڕاستکاران؛ گولەر، مۆدریچ، سێبایۆس.

هێرشبەران؛ دیاز، ئێندریک، رۆدریگۆ.

دیارترین یەدەکەکان؛ ڤینیسیۆس، لونین، نیکۆ پاز.

پێکهاتەی بارسێلۆنا

گۆڵپارێز؛ شتیگن

بەرگریکاران؛ ئینیگۆ مارتینێز، لینگلێت، فۆرت، مارتن.

ناوەڕاستکاران؛ بێرناڵ، کاسادۆ، ئاراوخۆ، پابلۆ تۆرێ، پاو ڤیکتۆر.

هێرشبەر؛ لێڤاندۆڤسکی.

دیارترین یەدەکەکان؛ گوندۆگان، رافینیا، ڤیتۆر رۆکی، باڵدێ، کریستینسن.

وەرزی رابردوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە دوو کلاسیکۆی فەرمی رووبەڕووبوونەوە، هەردوو یارییەکەش بە بردنەوەی ریال مەدرید بە سەرکردایەتی جود بێڵینگهام کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button