ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەڕازیلی دەکاتەوە

هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گرنگی بە جواو پێدرۆ، هێرشبەری بڕایتن ئالبیۆن داوە.

فووتبۆڵ ترانسفێرس بڵاویکردووەتەوە، دوای شکستهێنانی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، نیکۆ ویڵیامس و ئێبێرێچی ئیزێ، ئێستا تیمەکەی میکێل ئارتێتا چاودێری پێدرۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فووتبۆڵ ترانسفێرس، ئارتێتا و ئیدو گاسپار، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە لەندەنییەکە، گفتوگۆییان لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی پێدرۆ کردووە.

ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری گەنەرز نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ئۆڵێمپیک مارسیلیا، بۆیە بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێن.

یاریزانی تەمەن 22 ساڵان یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی بڕایتن و پێشبینی داهاتووێکی گەورەی بۆ دەکرێت. ئارتێتا دەیەوێت بیکاتە ئاوێتەی گابریێل خێسوس، گابریێل ماگالاش و گابریێل مارتینێلی لە هێڵی پێشەوە.

هەرچەندە بەهای پێدرۆ لە بازاڕەکاندا روون نییە، بەڵام بڕایتن ئامادەیە بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی پێدرۆ بدات، هەرچەندە لە ساڵی رابردوودا، بەبڕی 34.2 ملیۆن یۆرۆ، یاریزانە بەڕازیلییەکەی گواستبووەوە.

پێدرۆ لە وەرزی رابردوودا 20 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ بڕایتن کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button