ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستی نیوکاسڵ لەبارەی گرنگییەکانی لیڤەرپوول بە گۆردن ئاشکرا دەبێت

گۆردن بووەتە چەقی گرنگییەکانی رێدز

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری تەواوی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئانتۆنی گۆردن کردووە.

گۆردن یەکێکبوو لە دیارترین یاریزانانی وەرزی رابردووی ماگپایس و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرا.

تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا، لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی گۆردنیدا، بەڵام رێدز ئامادەنەبوو بڕی 60 ملیۆن پاوەند، لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە خەرج بکات.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، پشووی هاوینەی گۆردن تەواو دەبێت و نیوکاسڵ دەستبەجێ، گفتوگۆی مانەوەی لەگەڵدا دەستپێدەکات، تاوەکو لە چنگی لیڤەرپوولی دووربخاتەوە.

گۆردن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ساڵی 2023 لە ئێڤەرتنەوە بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند، پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد. گۆردن بەرهەمی ئەکادیمیای ئێڤەرتنە و 78 یاری لەگەڵ یانەکەی مێرسیساید کردبوو.

دوا لێدوانی ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ لەبارەی گۆردن

گۆردن یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، نامانەوێت هیچ یاریزانێک لەدەست بدەین، بۆچی دەستبەرداری باشترین یاریزانی خۆمان ببین؟ هەموو شتێکمان بۆ باشترین بڕیار کردووە. گەشبینم بە مانەوەی گۆردن و ئەویش پابەندە.

لەوەتەی پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کردووە، گۆردن 13 گۆڵ و 11 ئەسیستی لە 63 یاریدا هەبووە. لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگدا 11 گۆڵ و 10 ئەسیستی لە 35 یاریدا هەبوو.

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، نیوکاسڵ گرێبەستی لەگەڵ لۆید کێڵی، جۆن رودی و ئۆدیسیاس ڤلاچۆمیدۆمس واژۆ کردووە، لەلایەکی دیکەوە گرێبەستی لویس هۆڵ کرایە هەمیشەیی و لە چەند رۆژی داهاتووشدا، ویلیام ئۆسولا لە شێفیڵد یونایتد دەگوازنەوە. هەریەکە لە یانکووبا مینتێ و ئیلیەت ئاندێرسنیش فرۆشراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button