ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن لە گواستنەوەی بەرگریكارێك نزیك دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە گواستنەوەی جۆناسان تا، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی هەمان وڵات نزیك دەبێتەوە.

جۆناسان تا لە هاوینی ساڵی 2015 بە گرێبەستێك بە بەهای 9 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزنەوە كرد، گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرت، بایرن میونشن و بایەر لیڤەركوزن نزیكن لەوەی بگەنە رێككەوتن، بۆ ئەوەی جۆناسان تا پەیوەندی بە یانە باڤارییەكەوە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەرگریكارەكەی لیڤەركوزن بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە دەكات.

ئەوەش خراوەتە روو، بایەر لیڤەركوزن لە ئەگەری رۆیشتنی بەرگریكارەكەی ئەواهەواڵی گواستنەوەی جۆیل ماتیپ دەدەن.

جۆناسان تا

وەرزی رابردوو بەرگریكارە ئەڵمانییەكە بەشداری لە 48 یاری كرد و توانی شەش گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button