گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

بۆکسێنەرە ئیتاڵییەکە داوای لێبوردن لە بۆکسێنەرە جەزائیرییەکە دەکات

Yariga App

یاریگا-

ئەنجێلا کارینی خانمە بۆکسێنەری ئیتاڵی پەشیمانە لە کاردانەوەکانی دوای یارییەکەی بەرامبەر بۆکسێنەرە جەزائییرەکە و داوای لێبوردن دەکات.

دوێنێ لە قۆناخی 16ـی ئۆڵێمپیادی پاریس, لە یاری بۆکسێنی خانماندا، دوای تەنیا 46 چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکەی بەرامبەر بۆکسێنەری جەزائیری ئیمان خەلیف، کارینی کشایەوە و دوای یارییەکە رەخنەی توندی لە ئیمان گرت بە بیانووی ئەوەی،  ناکرێت رێگای پێبدرێت لەگەڵ خانمان پێشبڕکێ بکات، چونکە هۆرمۆنی نێرینەی زۆر بەرزە.

کارینی دوای کشانەوەکەی ئامادەنەبوو پیرۆزبایی لە ئیمان بکات و یاریگای بەجێهێشت، بەڵام ئەمڕۆ راگەیاند پەشیمانە و دەیەوێت داوای لێبوردن بکات، ئەو لە لێدوانێکیدا بۆ لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی وتی:

زۆر داوای لێبوردن لە بەرامبەرەکەم دەکەم، لە ئیمان و سەرجەم هەواداران، لەوکاتەدا توڕەبووم، چونکە لەدەستدانی مەدالیای ئۆڵێمپیاد زۆر زەحمەتە.

دیمەنی یارییەکە ببینە

بابەتی زیاتر

Back to top button