بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
زاخۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند
بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە لە یانەکە بەردەوام دەبێت
یاریگا –
زاخۆ بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەحمەد ئیبراهیم بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند و بۆ ماوەی وەرزیکی دیکە لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.
یانەی زاخۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەحمەد ئیبراهیم بەرگریکاری یانەکەی بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاندووە، کە ماوەیەک بوو هەردوولا لەگفتوگۆدابوون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
ئەحمەد ئیبراهیم (32 ساڵان) ساڵی رابردوو لە هەولێرەوە پەیوەندی بە ریزەکانی زاخۆ کرد و پێشتر لە ریزی یانەکانی قوە جەوییە، نەفت، عەجمانی ئیماراتی، ئیتیفاقی سعوودی و عەرەبی قەتەڕی یاریی کردووە، لەوەتەی ساڵی 2010 لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی 110 یاریی نێودەوڵەتییە.