دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بە جارێ دوو ئۆفەری مانچێستەر یونایتد رەتکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی لە هەر کاتێ زیاتر چڕ کردووەتەوە بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مزراوی.

ئەگەرچی هەر لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی هاوینەدا مان یو ئەو دو یاریزانەی کردبووە ئامانج و گفتوگۆی لەبارەوە کردوون، بەڵام دوای پێکانە شوومەکانی چەند رۆژی رابردوو کە لە هێڵی بەرگری تووشیان هات لە میانی یارییە دۆستانەکەیان بەرانبەر ئارسیناڵ کاتێک بەهۆیەوە لێنی یۆرۆ بۆ ماوەی سێ مانگی دادەبڕێت، ئێستا مانچێستەر دیسانەوە یوتێرنێکی گەورەی کردووەتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی هێڵی بەرگری و جارێکیتر لە دەرگای بایرنی دایەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە داڤید ئۆرنشتاین لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەم جارە یانە ئینگلییەکە دوو ئۆفەری لە یەک کاتدا پێشکەش کردووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە و بەرگریکارە مەغریبیەکە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای کردووە کە باڤارییەکان دەستپێشەخەرییەکەی مانچێستەر یونایتدیان رەتکردووەتەوە، بەڵام گفتوگۆکان دانەخراون و بەردەوامییان هەیە.

ئۆرنشتاین زانیوشیەتی کە بایرن داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات بۆ رازیبوون بە دەستبەرداربوون لە یاریزانەکانی بەرەو ئۆڵدترافۆرد.

لە رێککەوتنە کەسییەکاندا ماوەی گرێبەستەکە بریتیە لە 5 وەرز لەگەڵ ساڵێک درێژکردنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button