ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆستێکۆگلو پلانەکانی تۆتنهام ئاشکرا دەکات

"ئامانجی سەرەکیمانە"

Yariga App

یاریگا –

ئەینج پۆستێکۆگلوی یۆنانی پلانەکانی تۆتنهام بۆ وەرزی نوێ ئاشکرا دەکات.

بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی دۆستانەی ئاودی، شاندی تۆتنهام گەشتی کۆریای باشووری کردووە و لەوێ لە دوو یاریی دۆستانە رووبەڕووی بایرن میونشن دەبنەوە.

پۆستێکۆگلوی راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، لەپلانیاندایە لەم مێرکاتۆیە هێرشبەرێکی گۆڵکار بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و دۆزینەوەی هێرشبەرێکی گونجاو لە پێشینەی کارەکانیاندایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فووتبۆڵ لەندەن، دۆمێنیک سۆلانکێی هێرشبەری یانەی بۆرنمس لەژێر راداری سپێرزە، پۆستێکۆگلو بە هێرشبەرە ئینگلیزەکە سەرسامە و خوازیارە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، نرخیشی لە بۆرسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.

سۆلانکێ لە هاوینی 2019 بەبڕی 21.20 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 216 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 31 گۆڵیشی دروستکردووە.

دۆمینیک سۆلانکێ

بابەتی زیاتر

Back to top button