ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کیم مین جای وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کیم من جای، ئەستێرەی بایرن میونشن دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە و جێهێشتنی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە شاندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گەشتی کۆریای باشووری کرد، لەوێ کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەنەوە و دوو یاریی دۆستانەش بەرامبەر تۆتنهامی ئینگلیزی دەکەن.

ئەمڕۆ کیم مین جای کۆری و ئەستێرەی یانە ئەڵمانییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی تۆتنهام وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە و مانەوەی لە یانەکەی دووپاتکردەوە.

هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی بایرن میونشن نەکردووەتەوە، دەمەوێت بەسەختی کار بکەم و هەموو هەوڵەکانم لەپێناو یارمەتیدانی یانەکەم دەخەمەگەڕ.

بەرگریکارە دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ ناپۆلی و بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی، لە هاوینی رابردوو بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

بەدرێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 36 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button