ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

لە کێبڕکێیەکی ئۆڵێمپیاد بەشداربووەکان “فێڵ”یان کردووە

Yariga App

یاریگا –

بە چڕبوونەوەی کێبڕکێی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس، رەخنەکانیش چڕتر دەبنەوە و ئەم جارە تەماشاڤانان سەرنجی سەیریان لادروست بووە بەوەی کێبڕکێکارەکان “فێڵ و یاساشکێنی”یان کردووە.

ئەمڕۆ قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێی رۆیشتن “رەوتەکردن” کە رەخنەیەکی زۆری لەسەرە بەهۆی ڕێسا وردەکانی و نەبوونی چێژێکی ئەوتۆ بۆ بینەر، هێندەیتر رەخنەکان زیادیان کرد کاتێک ئامادەبوانی وەرزشەکە سەرنجیان داوە زۆرێک لە بەشداربووەکان یاسای یارییەکەیان شکاندووە.

لە دیارترین و بنەڕەتیترین یاساکانی ئەو وەرزشە، ئەوەیە بە پێچەوانەی ڕاکردن کە دەکرێ هەردوو قاچ بە تەواوی لە زەوی دابڕێت، نابێت لە یەک کاتدا هەردوو قاچ لە وەرزشی ڕێککردن “ڕەوتەکردن”دا لە زەوییەکە بەرزببنەوە، ئەگەرنا بە راکردن هەژمار دەکرێت. بۆیە دەبێت قاچێک لە زەوی چەسپاو بێت و، ئەوی دیکە مەودایەک بەرزتر لە زەوی بێت.

بەگوێرەی هەواڵێک کە مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەو وەرزشە هەرای ناوەتەوە و بینەران بە لێشاو رەخنەیان گرتووە بەوەی گوایە بینیویانە ۆزرینەی بەشداربووان راکردنیان کردووە نەک رەوتەکردن.

چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە بۆ سەلماندنی رەخنەی تەماشاکەرانی یارییەکە. ئەو وەرزشەی کە تەنانەت باس لەوە دەکرێت چیتر لە رکابەرێتیەکانی یارییە ئۆڵێمپیەکاندا نەمێنێت.

لە رێکردنەکەی ئەمڕۆدا کە ماوەکەی 20 کیلۆمەتر بوو، تێیدا دانێل پینتادۆی ئیکوادۆری پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و وڵاتەکەی کرد بە خاوەنی تاقانە مێدالیایەکی زێڕ تاوەکوو ئێستا. دوای بردنەوەیشی، هاوشێوەی ئاهەنگگێڕانە ئایکۆنییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا و سۆشیاڵ میدیای تەنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button