بازاڕی گواستنه‌وه‌

هەموو شتێک دەربارەی ناوەڕۆکی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی پاریس لەگەڵ جواو

Yariga App

یاریگا –

راگەیاندنی فەرمی گرێبەستی پاریس سان جێرمان لەگەڵ جواو نێڤێس تەنها لەسەر کات وەستاوە و پرۆسەکە گەشتووەتە ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان.

گرێبەستی ئێستای لاوە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ بەنفیکا هاوینی 2028 بەسەردەچێت بەڵام بواری ئەوەی تێدایە یانەیەک بتوانێ بیکڕێتەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گواستنەوەکە قۆناخی زۆری بڕیوە. هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە وردەکاریی رێککەوتنەکەیشی ئاشکراکردووە و پاریس و بەنفیکا هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.

رۆمانۆ بڕی تێچووی گرێبەستەکەیشی بڵاوکردووەتەوە کە بریتیە لە 60 ملیۆنی جێگیر لەگەڵ 10 ملیۆنی گۆڕانکارییەکان. ئەوە و هەروەها ناردنی ریناتۆ سانچێزیش لە پی ئێس جی بۆ بەنفیکا بە شێوەی خواستن.

وەک فابریزۆ ئاشکرایکردووە، لاوە 19 ساڵانەکە بەشێکی پشکنینەکانی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە و دواتر واژۆی گرێبەستەکەی دەکات.

نێڤێس کە لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ بێنفیكا بەشداری لە 55 یاری كرد و توانی 3 گۆڵ بكات لەگەڵ دروستکردنی دوو گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button