بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوەی ئادیێمی بۆ یوڤێنتوس کێشەی تێکەوت

Yariga App

یاریگا –

پرۆسەی گواستنەوەی کەری ئادیێمی لە بروسیا دۆرتمۆندەوە ئاستەنگی بۆ دروستبووە.

کۆتایی مانگی رابردوو بوو میدیای ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە هەموو شتێ لە یەکلاکردنەوە نزیک بووە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانییەکە.

لەو بارەیەوە خوێنەری ئەم هەواڵەی خوارەوەبن:

یوڤێنتوس لە کەریم ئەدیێمی نزیک بووەتەوە

بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە لە ئێستادا پرۆسەکە وەستاوە، بەهۆی ئەوەی دۆرتمۆند مکوڕە لەسەر هێشتنەوەی ئەو یاریزانە گرنگەی کە زۆر بە باشی دەتوانی لە دوو پێگەی وەک باڵ و هێرشبەرییش خۆی بسەلمێنێت.

ئەوە و هەروەها هەمان رۆژنامەنووس ئاشکرایکردووە کە خانمە پیرەکە تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە بۆ ئادیێمی. بۆیە بە گوێرەی رۆمانۆ، لەم دۆخەدا گواستنەوەکە روونادات.

وەرزی رابردوو ئەستێرە 22 ساڵانەکە لە دیاترین رەگەزەکانی زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بوو. لە بۆندزلیگا لە 23 یاریی توانی 3 گۆڵ و ئەسیستێکی هەبێ. لە چامپیۆنزلیگیش بە دوو گۆڵ و ئەسیستێک رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە گەیاندنی یانەکەی بە فیناڵی جامەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button