بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئاسۆ رۆستەم دەگەڕێتەوە نەورۆز

هەموو شتێک تەواو بووە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە گەڕانەوەی ئاسۆ رۆستەم و ئیبراهیم تۆمیوا بۆ ریزەکانی نزیکبووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو جۆرڤان ڤیێرا راهێنەری نوێی یانەکە یەکلای دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەورۆز لەگەڵ ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری پێشووی یانەکەی لەگفتوگۆدایە چەند هەنگاوێکیان بڕیوە و هەردوولا نزیکن بگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی سلێمانییەوە بکات، کە ئەو هێرشبەرە 29 ساڵانە سەرەتای ئەمساڵ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان پەیوەندی بە ریزەکانی ئیستیقلال خوزستانی ئێرانی کرد، لە 14 یاری بە درێسی یانە ئێرانییەکە 4 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد.

ئاسۆ رۆستەم بە خواستن یاریی بۆ یانە ئێرانییەکە دەکرد و ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی شوڕتە ماوە و هێشتا لەگەڵ یانەکەی بەغدا لەبارەی داهاتووی نەگەیشتووەتە رێککەوتن، نزیکە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی نەورۆز بپۆشێت.

یاریگا زانیویەتی، ئیبراهیم تۆمیوا هێرشبەری نەیجیری کە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی باتنی سعوودی کردبوو، تەنانەت یانە سعوودییەکە گرێبەستەکەشی راگەیاندبوو، دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی نەورۆز و وەرزی داهاتووش هەر لەو یانەیە یاریی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، جۆرڤان ڤیێرا راهێنەری بەڕازیلی یانەکە لەبارەی گرێبەستی ئەو دوو هێرشبەرە بڕیار دەدات و لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ یانەکەی سلێمانی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button