یاریگا –
کاساس لە ئینستاگرام بە پۆستێکی عێراقییەکانی تووشی دوودڵی کردووە و گومانیان هەیە واز لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بهێنێت.
خیسۆس کاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی داناوە و بە زمانی ئیسپانی و عەرەبی نووسیویەتی :’نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام بۆ هەمیشە گەلی عێراق لە دڵی من و خێزانەکەم دەمێننەوە’.
View this post on Instagram
خیسۆس کاساس لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’چەند ئۆفەرێکم لە یانەکانی ئیسپانیاوە پێگەیشتووە کە نزیکە لە ماڵەکەم و خێزانەکەم، بەڵام هیچ ئۆفەرێکم لە یانەکانی سعوودیەوە پێنەگەیشتووە’.
یاریدەدەرەکەی کاساس لە هەڵبژاردەی عێراق وازی لە کارەکەی هێناوە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی کەربەلای گرتووەتە ئەستۆ.