لایپزیگ وەڵامی دووەم ئۆفەری بارسێلۆنای دایەوە
یاریگا –
بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، بارسێلۆنا دووەم ئۆفەری پێشکەش لایپزیگ کرد و یانە ئەڵمانییەکەش وەڵامی دایەوە.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بارسێلۆنا دووەم ئۆفەری خۆی پێشکەش بە لایپزیگ کردووە، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە جارێکی دیکە ئۆفەری یانە کاتالۆنییەکەی رەتکردووەتەوە.
ئۆفەری دووەمی بارسێلۆنا بریتییە لە پێشکەشکردنی 55 ملیۆن یۆرۆ بە یەکجار و 7 ملیۆن یۆرۆش بە شێوەی زیادکراو، بەڵام لایپزیگ 60 ملیۆن یۆرۆی بە یەکجار دەوێت و بە مەرجی پارەی زیادکراو رازی نابێت.
هاوکات ئەمڕۆ بارسا لەگەڵ ئۆلمۆ رێککەوتنی کەسی کردووە، ئۆلمۆ رازی بووە بۆ 6 وەرز و تا هاوینی 2030 پەیوەندی بە یانەکە بکات و ئێستا چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکەیە.
ℹ️🔵🔴
El Leipzig rechaza la 2ª oferta del Barça por Olmo.
No les satisface ni el montante total ni sobre todo los plazos de pago. Los teutones quieren cobrar mucho más a corto plazo de lo propuesto.
El FCB, optimista, confía en avances significativos en los próximos días. https://t.co/4B2eRrYNgu
— Toni Juanmartí (@tjuanmarti) August 1, 2024
بارسا دای ئۆلمۆی کردووەتە ئامانجی سەرەکی، دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت لەم هاوینە ئەستێرە ئیسپانییەکە بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە.