بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

وردەکاریی گرێبەستەکەی؛ رێوان ئەمین هەنگاوێک لە چوونی بۆ شوڕتە دوورە

Yariga App

یاریگا –

رێوان ئەمین هەنگاوێک لە چوونی بۆ ریزەکانی یانەی شوڕتە دوورە و ئەم هاوینە ماڵئاوایی لە دهۆک دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رێوان ئەمین ٪99 لەگەڵ یانەی شوڕتە رێککەوتووە و تەنیا چەند رێکارێکی بچووک ماون بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕاستکارەی دهۆک گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سەوزپۆشەکەی بەغدا واژۆ بکات.

یاریگا زانیویەتی، ماوەیەکی زۆرە رێوان ئەمین لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک لەگفتوگۆدایە بەڵام بەبێ ئەوەی بگەنە رێککەوتن گفتوگۆیەکان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، هەڵۆیەکانی چیا ئۆفەرێکیان بە بڕی 150 ملیۆن دینار پێشکەشی رێوان کردبوو بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام شوڕتە ئۆفەرێکی بە بڕی 250-300 ملیۆن دینار پێشکەشی باوەڕاستکارە کوردەکەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق کردووە، رێوان لە یانەکەی بەغدا نزیکە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

باوکی رێوان لە سۆشیاڵ میدیا لە پۆستێکی یاریگا لەبارەی هەواڵی چوونی کوڕەکەی بۆ شوڕتە رایگەیاندووە، رێونا ئەمین لەگەڵ شوڕتە و رەفسەنجانی ئێرانی لەگفتوگۆدایە.

رێوان ئەمین (28 ساڵان) کە ئێستا بۆ پشوودان لە هۆڵەندایە، سەرەتای ساڵی 2023 لە دالکوردەوە روویکردە ریزەکانی دهۆک و لەوەتەی ساڵی 2022 لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات و چوار یاریی نێودەوڵەتی لەو ماوەیە بە درێسی شێرەکانی رافیدەین کردووە.

رێوان ئەمین ساڵی 2007 لە ریزی یانەی هێرینڤینی هۆڵەندی دەستی بە یاریی کردووە و گەیشتە تیپی ژێر 21 ساڵانی ئەو یانەیە، لە ریزی یانەی ئۆستەرشوندی سویدی لە 53 یاری گۆڵێک و 4 ئەسیستی کردووە و 59 یاریشی بە درێسی دالکوردی سویدی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button